ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەندرا

لە بەشێک لە پارێزگاکانی باشوری عێراق رۆژی سێشەممە 20ی ئابی 2019 پشوو دەبێت.

بە گوێرەی زانیاریەکان پشووەکە بەهۆی جەژنی غەدیری شیعەکانەوەیە و لە پارێزگاکانی زی قار، واست، دیوانیە، بەسرە، بابل و میسان پشوو دەبێت.

لای پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە جەژنی غەدیر یادکردنەوەی ئەو رۆژەیە کە پێغەمبەری ئیسلام لە ناوچەی (غەدیر خەم) لە نزیک مەککە لە حەجی ماڵئاواییدا وتارێکی پێشکەشکردووە و رایگەیاندووە کە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب لەدووای خۆی دەبێتە جێنشینی.

ساڵانە پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە لەو رۆژەدا ئاهەنگ دەگێڕن و سەردانی گۆڕی ئیمامی عەلی لە نەجەف دەکەن.



PM:04:30:18/08/2019