بالۆتێلی ئیتاڵی و
ئەستێرەی یانەی مەرسیلیای فەرەنسی ، ئەم
یانەیە جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە یانەی بریشیاوە دەکات.
بالۆتێلی دوای سێ
ساڵ یەکەمجارە دەگەرێتەوە بۆ خولی یانەکانی ئیتاڵیا، ئەمەش دوای ئەوەی لە دەرەوەی
ئیتاڵیا یاری بۆ یانەکانی مانچستەرسیتی و
لیڤەرپوڵ و مەرسیلیا کرد.
یانەی بریشیا
موچەیەکی ساڵانەی ٣ ،ملیۆن یۆرۆی بەم یاریزانە دەدات و لەئەگەری بەرزبوونەوەی
ئاستی، ئەوا بۆ دوو ساڵی تر دەیهێڵێتەوەو موچەکەشی بۆ زیاد دەکات.
بالۆتێلی یەکێکبوو لە ئەستێرە دیارەکانی ئەوروپا، بەڵام بەهۆی هەڵسوکەوتەکانی، ئاستی دابەزیی و تا ئێستاش نەگەڕاوەتەوە بۆ ئاستی جارانی.