وەزارەتی دارایی سزایی ئەو کۆمپانیایانە دەدات کە قەرزارن

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، گەشت لەو کەسانە قەدەغە دەکرێت کە بڕێکی زۆر قەرزارن.

بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی، كە كە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی باجی دەرامەت، باجی كۆمپانیاكان و گەورە باجدەران كراوە، ئاماژە بەوەدراوە، "بەگوێرەی فەرمانێكی وەزاریی وەزارەتی ناوخۆ، گەشت لەو كەسانە قەدەغە دەكرێت، كە باجێكی زۆر قەرزدارن”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێكاری یاسایی بگیرێتە بەر بەرامبەر ئەوانەی قەرزداری باجن.


PM:07:54:19/08/2019