یانەی بایرن میونخ کۆتینیۆ ناساندو ئەویش بەرشەلۆنە ئاگادار دەکاتەوە

ئەمرۆ یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی واژۆی لەسەر گرێبەستی کۆتینهۆی بەرازیلی کردو ئەو یاریزنەش پەیامێکی ئاڕاستەی یانەکەی پێشووی بەرشەلۆنە کرد.

یانەی بایرن میونخ ئەو یاریزانەی بۆ ساڵێک بە خواستن بە بڕی ٨،٥ ملیۆن یۆرۆ، لەگەڵ بژاردەی کڕین بە بڕی ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ لە هاوینی داهاتوو بردە ریزەکانیەوە.

کۆتینیۆ بەشداری کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردو رایگەیاند، مندڵخۆشم گرێبەستم لەگەڵ یانەی بایرن میونخ کردوە، ئەم یانەیە یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان.

هەروەها رایگەیاند، یانەی بەرشەلۆنە ئێستا بووە بە رابردوو، هیوادارم بۆ چەند ساڵێک من بتوانم لەم یانەیە یاری بکەم و بمێنمەوە، من لە یانەی بەرشەلۆنە ئەوەی ویستم بەوشێوەیە نەڕۆیشت بۆیە پەیوەندیم بەم یانە باڤارییەوە کرد.



PM:07:56:19/08/2019