پۆلیسی سلێمانی وردەکاری کوژرانی مێردمنداڵەکەی چەمچەماڵی ئاشکرا کرد

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە  لە کۆنگرەیەکی رۆژانەمەوانیدا وردەکاری کوشتنی کارمەندی بەنزینخانەکەی چەمچەماڵی ئاشکرا کرد.

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوێنێ لەچەمچەماڵ تۆمەتبارێك چووە وێستگەیەكی بەنزین بۆئەوەی بەنزین بكاتە ناو ماتۆڕەكەیەوە، دواتر نایەوێت پارەی بەنزینەكە بدات، و كارمەندەكەش دەیەوێت پارەی بەنزینەكە وەربگرێت، بۆیە لەسەر ئەم بابەتە تۆمەتبارەكە دەمانچەیەك دەردێنێت و فیشەكێك بە كارمەندەكەوە دەنێت.

وتیشی، "ئەم تۆمەتبارە ماوەی مانگێکە لە چەمچەماڵە و لە ماڵی خزمێکی بووە. دەمانچەکەشی بە 800 دۆلار کڕیوە و چەند جارێک چووەتە ئەو بەنزینخانەیە".

ئاشکراشیکرد: شەوی رابردوو زانیویەتی بەنزینخانەکە چۆڵە بۆیە ئەو تاوانە گەورەیەی ئەنجامداوە".

ئەوەشیخستەڕوو، بکوژەکە دوای بریندارکردنی دوای قوربانییەکە کەوتووە و لە ژووری کارگێڕی بەنزینخاکەش تەقەی لێکردووە. دوای کوشتنی، پارەکەی لەدەست دەرهێناوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بكوژەكە پێشتر چەند جارێك دەستگیركراوە و پێشینەی هەبووە.ئەوەش دوای ئەوە دێت، شەوی رابردوو، کەسێک دەچێتە بەنزینخانەیەکی شاری چەمچەماڵ و بۆ بڕێک پارە، کارمەندی بەنزینخانەکە کە تەمەنی  16 ساڵە دەکوژێت و پارەکەی دەستی دەدزێت.


PM:10:19:19/08/2019