وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، کۆمەڵێک بریار دراوە لە کۆبونەوەکە وەک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به ئینگلیزیكردنی هه‌ردو بابه‌تی بیركاری و زاسته گشتییه‌كانی قۆناغی بنەرەتی.
ئەمشەو ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند به‌پێی بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت، 1ی ئه‌یلول مامۆستایان ده‌ستبه‌كارده‌بن و 21ی ئه‌یلولیش یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن دەبێت.
وەزیری پەروەردە ئاماژەشی بەوەدا کە کۆمەڵێک بریاری دیکە دراوە لە کۆبونەوەکە وەک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به ئینگلیزیكردنی هه‌ردو بابه‌تی بیركاری و زاسته گشتییه‌كانی قۆناغی بنەرەتی.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بڕیاره‌كانه:
- پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا بورهان عه‌بدوڵڵا تایبه‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كارگێڕی پێویست بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان له پارێزگاكان و په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان له‌گه‌ڵ پیاده‌كردنی پێوه‌ری چاودێری پێویست.
- رۆژی 1ـی ئه‌یلول بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی مامۆستایان دیاریكرا، رۆژی 21ـی ئه‌یلوولیش یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2019 – 2020 له هه‌رێمی كوردستان.
- پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی میلاكاتی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له سه‌نته‌ری پارێزگاكان به سه‌رۆكایه‌تی راوێژكار بورهان عه‌بدوڵڵا و ئه‌ندامیه‌تی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی ئه‌حمه‌د ئیسماعیل ره‌حمان، شیلان خه‌لیل جونێد، جه‌لال هه‌مزه كاكه‌شین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پارێزگاكان بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021.
- پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی میكانیزمێك سه‌باره‌ت به دانانی بانكی پرسیاره‌كان تایبه‌ت به ئه‌زموونه‌كانی قۆناخی 12ـی ئاماده‌یی به سه‌رۆكایه‌تی كه‌ریم له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان و ئه‌ندامییه‌تی كاوه عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان. كه پێویسته له ماوه‌ی چوار مانگدا كاره‌كانیان ته‌واوبێت.
- رێگه‌نه‌دان به كردنه‌وه‌ی خولی به‌هێزكردن و وتنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له‌و په‌یمانگه پیشه‌ییانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه مۆڵه‌تی پیشه‌ییان پێدراوه، ناكرێت بیناكانیان به‌كاربهێنن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی وانه‌كانی به‌هێزكردن و وتنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كانی خوێندن.
- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به ئینگلیزیكردنی هه‌ردو بابه‌تی بیركاری و زاسته گشتییه‌كان تایبه‌ت به قۆناخی فێركردنی بنه‌ڕه‌تی، كه له ساڵی خوێندنی 2015 – 2016 وه ده‌ستی پێكردوه، هاوكات بڕیاردرا بۆ گرنگیدان به خوێندنی زمانی ئینگلیزی، راوێژ و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پسپۆرانی بواری زمان له زانكۆكانی كوردستان بكرێت له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه.
- پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری په‌روه‌رده و ئه‌ندامیه‌تی هه‌ریه‌ك له راوێژكاران: بورهان عه‌بدوڵڵا عادل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان مه‌ریوان به‌گۆك و به‌كر كه‌ریم، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه و په‌یمانگه ناحكومییه‌كان به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه و به‌دواداچوون له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره (14)ـی ساڵی 2012 و رێنمایی ژماره (1)ـی ساڵی 2016 باخچه‌و قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومییه‌كان.