هاووڵاتییەكی دانیشتووی شاری بەغدا هاوسەرەكەی تۆمەتبار دەكات بەوەی دایكی خنکاندووە.
له‌باره‌ی روداوه‌كه‌وه، كوڕی ژنه خنکێنراوەکە به‌ناوی وه‌لید حسێن، به قوڕگی پڕ گریانه‌وه لە ڕێگەی رۆژنامەنوسێکەوە ده‌ڵێت، دایكم بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ بوو له‌گه‌ڵ مندا ده‌ژیا، چونكه من دۆخی ژیانم باشتربوو، گرنگی زیاترم به خێزانه‌كه‌م ده‌دا، و ماڵێكی باشم بوو، منداڵه‌كانمان زیره‌ك بوون.
کوڕی ژنە خنکێنراوەکە ڕایگەیاند" كاری شۆفێررەو سەفەری دەرەوەی عێراق دەكات، دایكە نەخۆشەكەشی لە ماڵەكەیان لای هاوسەرەكەی بەجێهێشتووە كە شەش منداڵی لێی هەیە".
ئەوە دەخاتەڕوو هەر كاتێك هاتووەتەوە شوێنەواری ئەشكەنجەی بە جەستەی دایكییەوە بینیوە، كاتێكییش لە هاوسەرەكەی پرسیوە وتویەتی شوێنەواری دەستێتی و لە كاتی گواستنەوەو شوێنگۆڕكێدا لەسەر جەستەی خەسووی دەردەكەوێت.
دایكی پیاوەكەش بە هۆی ئەوەی دوو كوڕی لە شەڕی داعشدا كوژراون، تووشی نەخۆشی بیرچوونەوە (زەهایمەر) بووە و نەیتوانیوە هۆكاری شینبوونەوەی جەستەی بۆ كوڕەكەی باس بكات.
باسله‌وه‌شده‌كات، له‌كاتی شۆردنی ته‌رمه‌كه‌ی دایكم، پوره‌كانم وتیان دایكت كوژراوه، منیش باوه‌ڕم نه‌كرد هاوسه‌ره‌كه‌م كارێكی وا خراپی به‌رامبه‌ر دایكم كردبێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕامه‌وه بۆ ڤیدیۆیی كامێراكانی چاودێری هه‌موو شتێكم بۆ ئاشكرابوو كه هاوسه‌ره‌كه‌م بكوژی دایكمه.