خانمە هونەرمەندێکی ناسراو وازهێنانی خۆی لە گۆرانی وتن ڕاگەیاند

خانمه‌ ئه‌ستێره‌ی‌ لوبنانی ئه‌لیسا وازهێنانی خۆی بەیەکجاری ڕاگەیاند.

ئەلیسا لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاند" ئەلبومە نوێیەیەکەم بە سۆز و خۆشەویستیەکی زۆرەوە ئامادەدەکەم، هۆکارەکەشی ئەوەیە دواین ئەلبومە لە ژیانی هونەریدا ئەمە بە دڵێکی توندەوە ڕادەگەیەنم، گەیشتومەتە ئەو بڕاوایەی ناتوانم بەردەوام بم لە کارێک هاوشێوەی کاری مافیایە، ناتوانم چیتر ببمە بەرهەمهێن".

ئەلیسا زەکەریا خوری، لەدایکبووی ساڵی 1971، خەڵکی لوبنانە و دایکی خەڵکی سوریایە، هاوکات بەهۆی دەنگە خۆشەکەی و گۆرانیەکانیەوە نازناوی "شاژنی هەستەکانی" پێدراوە.


AM:10:20:20/08/2019