بارگرژی لە باکوری کوردستان لە نێوان و لایەنگرانی هەدەپەو هێزە ئەمنیەکان بەردەوامە

هێزەكانی پۆلیس توركیا گەمارۆی بارەگای سەرەكی هەدەپەیان لە شاری ئامەدی باكوری كوردستان دا، لە چەندین شاریس پسێوەی لە نێوان لایەنگرانی هەدەپەو هێزەکانی ئەمنیەکاندا بەردەوامە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەزای تەمەللی، ھاوسەرۆكی ھەدەپە و ژمارەیەك پەرلەمانتارانی هەدەپە وەک ناڕەزایی دەربڕینی دژی بڕیاری دورخستنەوەی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد، وان و مێردین لەبەردەم بارەگاکەیان لە شاری ئامەدە گردبوونەوە.

بۆ ڕێگریكردن لەو خۆپیشاندانە هێزەكانی پۆلیسی توركیا گەمارۆی بارەگای سەرەكی هەدەپەیان داو لە هەوڵدان بچنە ناو بارەگاکەوە،بەڵام پەرلەمانتارانی هەدەپەدیوارێکی مرۆییان لەبەردەم هێزەکان دروستکردووە.

دوێنێ، هاوسەرۆكی شارەوانیەكانی ئامەد و وان ماردین لە باكوری كوردستان لە كارەكانیان دورخرانەوە و دەستبەجێ لە شوێنیان كەسانی دیكە دانران.


PM:12:38:20/08/2019