هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراو "عەزیز وەیسی" لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکەوە ڕایدەگەیەنێت کە مەلاکانی جوانڕۆ هێرشیان کردۆتەسەر.
عەزیز وەیسی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاند لەدوای بڵاوبونەوەی کلیپی "کچی جوانڕۆ" مەلاکانی جوانڕۆ هێرشیان کردۆتە سەر و عەزیز وەیسیش، دەڵێت" من دەستی مامۆستاکان ماچ دەکەم بەڵام شەڵا باسی ئەو کۆمەكانە بکات کە بۆ جوانڕۆ کردوومە و هەروەها من کاریگەری باشم هەبووە لە ناسینی جوانڕۆ".
عەزیز وەیسی، لەدایکبووی 1968 خەڵکی شاری کرماشانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.