دیالە...تەقینەوەیەک ڕوویدا

ئەمڕۆ لە دیالە تەقینەوەك ڕوویدا و بە هۆیەوە  پێنج سەربازی عێراقی بریندار بوون. 

وتەبێژی پۆلیسی دیالە غالب عەتییە لەمبارەیەوە ڕایگەیاند " ئەمڕۆ سێشەممە  کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی بۆمبێکی چێنراو لەسەر ڕێگەیەکی خاکی سنوری شاری (باقوبە) ی ناوەندی پارێزگای دیالە بە هەمەرێکی سوپای عێراقیدا تەقییەوە و بە هۆی ئەو تەقینەیەوە پێنج سەربازی عێراقی بریندار بوون کە یەکێکیان ئەفسەرە".

غالب عەتییە ئاماژەی بەوەش کرد" هەر ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی جیا جیای پارێزگای دیالە حەوت داواکراو دەستگیر کران کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داوا کرابوون".  



PM:02:19:20/08/2019