یانەی ریاڵ مەدرید براهیم دیازیشی لە دەستداو ئەمڕۆ ئەو یاریزانە توشی پێکان بوو.
لە کاتی راهێنانەکانی رۆژی سێشەممە یانەی ریاڵ مەدرید ئەو یاریزانە توشی پێکان هات و یانەکەش دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆی، پێکانی راگەیاند.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، دیاز ماوەی مانگێک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوەو ناتوانێت تا ئەو کاتە راهێنان بکات.
لە ئێستادا ریاڵ مەدرید ئەسینسیۆ و هازارد ومێندی لە دەستداوەو ئەو سێ یاریزانەش لە یانەکە بەهۆی پێکانەوە دوورن.