وێنە.. گوڵسەران لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەردەکەوێت

لە نوێترین دەرکەوتنیدا، کچە ئەکتەری ناسراوی تورک نورگڵ یەشڵجای ناسراو بە کە سایەتی گوڵ پەری لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەردەکەوێت.

گوڵسەران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و خۆشەویستەکەی بڵاوکردۆتەوەو ئەمەش بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.
خانمە ئەکتەری دیاری تورکیا نورگول یەشڵجای ناسراو بە کەسایەتی گول پەری، ناسراوە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ نەجاتی کوجابای دا هەیە کە دەرهێنەرێکی ناسراوی تورکە.

نورگول یەشڵجای لە ٢٠٠٤ ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە لەگەڵ ئەکتەری ناودار گیم ئۆزار، خاوەنی کوڕێکن بەڵام بەهۆی ئەوەی نەگونجاون جیابوونەتەوە، لە ئێستادا ناوبراو پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ دەرهێنەری ناسراو نەجاتی کۆجابای هەیە و بەردەوام پێکەوە دەردەکەون، بەپێی زانیارییەکان هەرچەندە ژیانی هاوسەرگیریان پێکنەهێناوە، بەڵام پێکەوە دەژین.

نورگول یەشڵجای، لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٦، دەرچووی بەشی شانۆی زانکۆی ئەنادۆڵە، ساڵانێکی درێژە کاری نواندن دەکات.




PM:08:30:20/08/2019