عێراق میوانداری یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیال دەکات

وڵاتی عێراق میوانداری یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر دەکات و یارییەکانی ئەو هەڵبژاردەیە لە ناو خاکی عێراق ئەنجام دەدرێت.

دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق داوای لە فیفا کرد یارییەکانیان لە پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر لە شاری بەسڕە ئەنجام بدرێت، ئەمڕۆ سێشەممە فیفا وەڵامی عێراقی دایەوەو رێگەیدا یارییەکان لەشاری بەسڕە کە پاڵاوتنی مۆندیالە ئەنجام بدرێت.

هەروەها فیفا هەردو شاری هەولێر و کەربەلای رەتکردەوەو بەسڕەی هەڵبژارد.

عێراق لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال لەگەڵ هەڵبژاردەکانی بەحرەین و ئێران و هۆنگ کۆنگ وکەمبۆدیا یاری دەکات



PM:09:06:20/08/2019