وەزیری بەرگری عێراق گەیشتە شوێنی تەقینەوەکەی بەلەد

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠ ی ئاب جبەخانەیەکی چەکی حەشدی شەعبی لە شارۆچکەی بەلەد تەقیەوە، تا ئیستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە، هەندێک ناوەندی عێراقی دەڵێن، بە هۆی هێرشی ئاسمانیەوە بووە، هەر ئەمشەو وەزیری بەرگری گەیشتە نزیک شوێنی رووداوەکە.

بۆ پانزەهەین جار جبەخانەی تەقەمەنی لە عێراق تەقیەوە، ئەمجارە لە شاری بەلەد بنکەیەکی حەشدی شەعبی تەقیەوەو تا ئێستا ئاگرەکەو تەقینەوەکان کۆنترۆڵ نەکراوە، هەندێک ناوەندی عێراقی دەیگەڕێننەوە بۆ بۆردومانی فڕۆکەکانی ئیسرائیل، هەندێک ناوەندی تریش دەیگێڕنەوە بۆ هەڵەی تەکنیکی.

سەرەتای ئەم هەفتەیە سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دا کە بۆ هیچ فڕۆکەیەک نییە بە ئاسمانی عێراقدا بفڕێت، بەبێ رەزامەندی عێراق و هەر فڕۆکەیەکیش بەبێ رەزامەندی عێراق بێتە سەر خاکەکەی، بەفڕۆکەیەکی دەستدرێژیکار هەژمار دەکرێت و بەرگریە ئاسمانییەکانی عێراق رووبەرووی دەبنەوە.

هەر ئەمڕۆش سەرۆک وەزیرانی ئیسرایئل رایگەیاند کە چوار جار بنکەکانی ئێرانیان لە عێراق بۆردومان کردووە.



   

PM:09:43:20/08/2019