پاریس سانجێرمان جارێکی تر بەرشەلۆنە رەتدەکاتەوە


جارێکی تر یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەرشەلۆنە رەتدەکاتەوەو نەیماری پێ نادات.
بۆ جاری دووەم یانەی بەرشەلۆنە بەرەسمی داوای گواستنەوەی نەیمار لە پاریس سانجێرمان دەکات، بەڵام ئیدارەی ئەو یانە فەرەنسیە بە داواکەی یانە کەتەلۆنیەکە رازی نابێت و رەتیدەکاتەوە نەیماری پێبفرۆشێت.

رۆژنامەکانی کەتەلۆنیا ئێوارەی ئەمرۆ رایانگەیاندووە، بەرشەلۆنە پەیوەندی بە یانە پاریسیەکەوە کردووەو داوای گواستنەوەی نەیماری دووبارە کردووە، بەڵام ئەوان بڕە پارەیەکی زیاتریان لەو یانە کەتەلۆنیە ویستووەو بەو داوایە رازی نەبوون.
هەروەها یانەی ریاڵ مەدریدیش چاودێری دۆخەکە دەکات و ئەگەر هەردو یانە رێککەوتن نەکەن، ئەوا نەیمار بۆ ریزەکانی دەگوازێتەوە.

PM:11:24:20/08/2019