ئەستێرەی نواندن و گۆرانی عەرەبی هەیفا وەهبی لەسەر وازهێنانی گۆرانی بێژی دیاری عەرەب ئەلیسا هاتە دەنگ‌و دەڵێت " بەو بڕیارە رازی نین".
هەیفا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی "ئه‌لیسا به‌سه‌ر بارودۆخی زۆر سه‌ختتردا سه‌ركه‌وتیت".
هەروەها لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت" نه ئێمه و نه جه‌ماوه‌ره‌كه‌ت و نه كه‌سوكاره‌كه‌ت به‌و بڕیاره رازی نابین".
هه‌یفا وه‌هبی ده‌ڵێت: "ده‌مه‌وێت به‌رده‌وام بیت له گۆرانی وتن و شانۆكان بڕازێنیته‌وه.. ئه‌و كه‌سه‌شی به دڵی نییه با بڕوات".
ئەمڕۆ ئەلیسا رایگەیاند دوای دەرکردنی ئەو ئەلبومەی بەدەستیەوەیەتی واز لە کاری هونەری دەهێنێت لەبەر ئەوەی سەرتاپای بۆتە کاری بازرگانی.