ژمارەیەك هەلی دامەزراندن ڕاگەیەندرا

بەڕێوبەری بەشی خوێندنی كوردی لە كەركوك ڕایدەگەیەنێت بەپێی بڕیارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی دامەزراندنی ٢٨٤٠ پلەی وەزیفی ئەنجام دەدرێت لە سنوری پەروەردەی كەركوك و ووردەكاری زیاتری دامەزراندنەكە دەخاتەڕوو.

شێرزاد ڕەشید، بەڕێوبەری بەشی خوێندنی كوردی لە كەركوك لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایگەیاند: وا بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ۲٠۱۹/۸/۲٥ بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی كەركوك / مەركەز ڕاگەیاندن بۆ دامەزراندنی٢٨٤٠ پلەی وەزیفی ئەنجام بدات لە سنوری پەروەردەی كەركوك بۆ سەرجەم پلە فەرمانبەریەكان.

بەڕێوبەری بەشی خوێندنی كوردی لە كەركوك ئەوەشی خستەڕوو: دامەزراندنەكە خۆی دەبینێتەوە لە ( مامۆستای سەرەتایی و دواناوەندی و فەرمانبەر و پیشمەگەر و پاسەوان و فەرمانبەری خزمەتگوزاری ) بۆ دامەزراندن لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردەی عێڕاقی فیدرال .
ئاماژەی بەوەشكرد: ئاگاداری هەموو دەرچووانی كۆلیژ و پەیمانگاكان و هەموو ئەوانی تر كەبەنیازن پێشكەشی دامەزراندن بكەن لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدرال دەكەینەوە كە داواكاری بۆ دامەزراندن پێشكەش دەكرێت لەڕێی سایتی ئەلیكترۆنی ( ئەنتەرێت ) وە دەبێت وە پێتان ڕادەگەیەنین كە لەداهاتوویەكی نزیكدا لینكی سایت ی دامەزراندنەكە بڵاو دەكەینەوە .



PM:03:29:21/08/2019