ئەمرۆ بڕیاری
کۆتایی لەسەر سزادانی لۆکا مۆدریچی کرواتی دراو ئەو یاریزانە تەنها بۆ یەک یاری
راگیرا.
مۆدریچ لە یاری
هەفتەی یەکەمی خولی ئیسپانیا دژی یانەی سەلتاڤیگۆ لە یاریزان دینس سوارێزی داو
بەوهۆیەوە کارتی سووری پێدراو لەیاریەکە
کرایە دەرەوە.
ئەمرۆ دوای لێکۆڵینەوە
لە جۆری لێدانەکە، تەنها بۆ یەک یاری بێبەش کراو ئەوەش سزای کارتە سوورەکە بوو.
مۆدریچ لە هەفتەی
دووەم ناتوانێت دژی یانەی بەلەد وەلید یاری بکات کە یاریەکە لە یاریگای بێڕنابیۆ ئەنجام دەدرێت.