یۆنان هاوکاریکردنی کەشتیە ئێرانیەکە ڕەتدەکاتەوە

جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان رایگەیاند وڵاتەکەی هیچ هاوکاری کەشتییە ئێرانییەکە ناکات بۆ ئەوەی نەوتەکەی بگەیەنێتە سوریا و دەشڵێت لەوبارەیەوە پەیامێکی رونیان داوەتە ئێرانییەکان.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ چوارشەممە میلتیادیس ڤارڤیتسدۆیتس جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان رایگەیاندوە وڵاتەکەی هیچ هاوکاری کەشتییە ئێرانییەکە ناکات بۆ ئەوەی نەوتەکەی بگەیەنێتە سوریا.

لەوبارەیەوە ناوبراو بەکەناڵی (ANT1) وڵاتەکەی راگەیاندوە ئەوان پەیامێکی رونیان داوەتە ئێرانییەکان کە هیچ هاوکارییەکەی ئەو کەشتییە ناکەن کە نەوتەکەی بگەیەنێتە سوریا.

کەشتی (ئادریان دەریای 1) کە پێشتر کەشتی (گرەیس وەن) بو رۆژی پێنج شەممەی رابردو لەلایەن دادگای باڵای جەبەلتارقەوە فەرمانی ئازادکردنی بۆدەرکرا پاش ئەوەی بە دو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوەوە لەلایەن هێزی شاهانەی بریتانییەوە دەستی بەسەرداگیرا.

واشتنت داوای دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتییە ئێرانییەدەکات، چونکە پێیوایە کەشتییەکەی سەربە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە ئەو وەک رێکخراوێکی تیرۆرستی ناساندویەتی.



PM:06:21:21/08/2019