یانەی ریاڵ مەدرید کوبۆی ژاپۆنی بە یانەیەکی ئیسپانی دەدات و لە پلانەکانی
بۆ وەرزی نوێ دوریدەخاتەوە.
چەند سەرچاوەیەکی ئیسپانی ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید
ئەو یاریزانە ژاپۆنیە بە خواستن و بۆ ماوەی ساڵێک و تا هاوینی ساڵی ٢٠٢٠ بە یانەی
ریاڵ مایۆرکا دەدات و لە ئێستاشدا رێککەوتنی تەواو کراوە و تەنها راگەیاندنی رەسمی
ماوە.
کوبۆ سەرەڕای ئەوەی ئەم هاوینە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کردووەو
ئاستێکی باشی هەیە، بەڵام ئەزموونی کەمەو یانەکەشی دەیەوێت زیاتر فێرببێت.