گۆڕان: لەسەر لابردنی سەرۆك شارەوانیەكانی باكوری كوردستان بێدەنگی شکاند

فراکسیۆنی گۆڕان لەسەر لابردنی  سەرۆکی هەر سێ گەورە شارەوانی ( وان، ئامەد، مێردین) ڕایگەیاند ئەم بڕیارەی حکومەتی تورکیا پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤ و پرەنسیپەکانی دیموکراسیەتە، چونکە سەرۆکی شارەوانییەکان لەئەنجامی هەڵبژاردن و بەدەنگی هاوڵاتیان ئەو پۆستانەیان وەرگرتوە.

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی لابردنی سەرۆكی شارەوانیەكانی باكوری كوردستانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوكردەوە و رایگەیاند "بڕیارەی حكومەتی توركیا پێچەوانەی مافەكانی مرۆڤ و پرەنسیپەكانی دیموكراسیەتە چونكە سەرۆكی شارەوانییەكان لەئەنجامی هەڵبژاردن و بەدەنگی هاوڵاتیان ئەو پۆستانەیان وەرگرتووەو دەبێت گۆڕینیشیان بەهەمان بنەمای دیمكراسیەت بێت".

ڕاشیگەیاند "ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، وەک هەمیشە داوای چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد لە هەمو پارچەکانی کوردستان دەکەین بەتایبەت لە تورکیا کە بەداخەوە بەهۆی چارەسەرنەکردنی و درێژەکێشانی شەڕ، دەیان هەزار هاوڵاتیی کورد و تورک بون بە قوربانی و کێشەکەش رۆژ بەرۆژ ئاڵۆزتر دەبێت."

فراكسیۆنی گۆڕان هییچ ئیدانە یان قسەیەكی لەسەر ئەو كارانەی دەوڵەتی توركیا نەكردووە و دەشڵێت "ئێمە لە بزووتنەوەی گۆڕان وەك هەمیشە داوای چارەسەری ئاشتیانەی كێشەی كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان دەكەین بەتایبەت لە توركیا كە بەداخەوە بەهۆی چارەسەرنەكردنی و درێژەكێشانی شەڕ، دەیان هەزار هاوڵاتی كوردو تورك بوون بە قوربانی و كێشەكەش رۆژ بەرۆژ ئاڵۆزتر دەبێت".


PM:08:43:21/08/2019