پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرای دەکات، دوێنێ شەو ژنێک بە خنکێنراوی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، تیایدا هاتووە، دوێنێ شەو کاتژمێر 8:25 تەرمی ژنێک بەناوی ( ز . ع . ح) لەدایک بووی ساڵی 1974 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی شەهیدان گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە بە حەبل خنکاوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ناوبراو دایکی چوار کچ و کوڕێکە و بەوتەی هاوسەرەکەی باری دەرونی جێگیر نەبووە، بۆ هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەشی بەڕێکرا بۆ سلێمانی، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆاینەوەش بەردەوامە.
ئا: ئەمیر حەسەن