حکومەتی هەرێم لە رایگەیەندراوێکدا" وەزیرەکان لە خانووی حکومەتدا دەبن و موڵک و ماڵی حکومەت بەکاردەهێنن و پاسەوانەکانیشیان بە گرێبەسیت بۆ دادەمەزرێنن".
دهقی راگهیهندراوهكهی وتهبێژی حكوومهتی ههرێم:
چەند رۆژێکە ھەندێ ھەواڵی ناڕاست لە بارەی موڵك و ماڵی حکوومەتەوە بڵاودەکرێنەوە. حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کاتێکدا زۆر شێلگێرانە پێداگری لە گەڕاندنەوە و پاراستنی باڵەخانەکان و موڵك و ماڵی گشتی دەکاتەوە.
روونیشیدەکاتەوە کە جێگیرکردنی ئەو وەزیرە بەرێزانەی لە پارێزگاکانی دیکەوە دێنە پایتەخت، ئەوا لە ناو ئەو خانووانە نیشتەجێ دەکرێن کە مولکی حکوومەتی ھەرێمن و ئەو ئۆتۆمبێلانەیان لە لا دەبێت، کە مولکی وەزارەتەکانیانه.
لە بارەی پاسەوانی وەزیرە نوێیەکانیش، حکوومەتی ھەرێم بەنیازە پاسەوانەکانیان بە گرێبەست دابمەزرێنێت و ماوەی گرێبەستەکەش هەتا ماوەی یاسایی کابینە بەردەوام دەبێت.
ھیوادارین دەزگاکانی ڕاگەیاندن و چالاکوانانی سۆشیال میدیا پیشەییانە و وردتر مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە بابەتانە بکەن.
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان