وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی لە بارەی موڵک و ماڵی حکوومەتەوە بڵاوکردەوە.

له‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌دا وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ "چەند رۆژێکە ھەندێ ھەواڵی ناڕاست لە بارەی موڵک و ماڵی حکوومەتەوە بڵاودەکرێنەوە".

  ده‌قی ڕوونکردنەوەکە:

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی
چەند رۆژێکە ھەندێ ھەواڵی ناڕاست لە بارەی موڵک و ماڵی حکومەتەوە بڵاودەکرێنەوە.  حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کاتێکدا زۆر شێلگێرانە پێداگری لە گەڕاندنەوە و پاراستنی باڵەخانەکان و موڵک و ماڵی گشتی دەکاتەوە. روونیشیدەکاتەوە کە جێگیر کردنی ئەو وەزیرە بەرێزانەی لە پارێزگاکانی دیکەوە دێنە پایتەخت، ئەوا لە ناو ئەو خانووانە نیشتەجێ دەکرێن کە مولکی حکومەتی ھەرێمن و ئەو ئۆتۆمبێلانەیان لە لا دەبێت کە مولکی وەزارەتەکانیانه. لە بارەی پاسەوانی وەزیرە نوێیەکانیش، حکومەتی ھەرێم بەنیازە پاسەوانەکانیان بە گرێبەست دابمەزرێنێت و ماوەی گرێبەستەکەش هەتا ماوەی یاسایی کابینە بەردەوام دەبێت.


ھیوادارین دەزگاکانی ڕاگەیاندن و چالاکوانانی سۆشیال میدیا پیشەییانە و وردتر مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە بابەتانە بکەن.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان


AM:09:48:22/08/2019