ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکان ئاسمان ساماڵ دەبێت، كه پله‌ى گه‌رمى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو داده‌به‌زێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەی هه‌ینى، لە سەرجەم پارێزگاکان ئاسمان ساماڵ دەبێت.