قەرەیلان وەڵامی بارزانی دەداتەوە

ئەندامێکی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە داوا لە پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆکەکەی دەكات هەنگاوی عەمەلی بنێت بۆ رێگرتن لە شەڕی براكوژی، نەك تەنها لێدوان.

موراد قەرەیڵان ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە لە لێدوانێكی بۆ میدیای پەکەکە باسی لە لێدوانەكەی ئەمدواییەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی كرد كە باسی لەوە كردبوو دژی رشتنی خوێنی كوردە بە دەستی كورد.

قەرەیڵان دەڵێت هیوادارین ئەو لێدوانە تەنها وەك قسە نەمێنێتەوە و بە عەمەلی كاری بۆ بكرێت، پێویستە ئەو قسانەی دەكرێن، جێبەجێ بكرێن، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێك لەوبارەیەوە نەنراوە.

موراد قەرەیڵان هێزە كوردستانییەكانیشی ئاگادار كردەوە لەوەی "دوژمن دەیەوێت لە رێی گەمەیەكەوە لە نێوان هێزە كوردییەكاندا كێشە و قەیران دروست بكات".
.


AM:11:21:22/08/2019