په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بە فەرمانێکی کارگێڕی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌ری خوێندنگه و باخچه‌كان ده‌كات كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیری بۆ مامۆستایان نه‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌یان له‌نێو خوێندنگه‌كاندا.
لە نوسراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا كه‌له‌سه‌ر پێشنیازی یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی رۆژئاوا هاتووە " داوا له‌به‌رێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌هیچ شێوه‌ك نوسراوی پشتگیری بۆ مامۆستایان نه‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه وه‌رگرتیان له‌خوێندنگه‌كاندا".
ئاماژه بۆئه‌وه‌شكراوه دابینكردنی مامۆستایان له‌ئه‌ستۆی یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوایه.