سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم داوا لە سه‌رجه‌م وه‌زیرو پله باڵاكانى كابینه‌ى نۆیه‌م فۆڕمى ئاشكراكردنى به‌رژوه‌ندییه داراییه‌كان پڕبكه‌نه‌وه، ئەوە لە کاتكیدایە ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمیش فۆرم دابەشدەکات بەسەر سەرجەم وەزارەتەکاندا تا سەروەت و سامانیان ئاشکرا بکەن.
اكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم لە لێدوانێکی تایبەت بۆ سپی راگه‌یاند " فۆڕمى به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كان (ئاشكراكردنى سه‌روه‌ت و سامان) بۆ سەرۆکی حکومەت و سه‌رجه‌م وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و راوێژكاره‌كانى كابینه‌ى هه‌شته‌م نێردراوه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌زووترین كات پڕى بكه‌نه‌وه".
ورده‌كارى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمه‌كان له‌لایه‌ن به‌رپرسانى هه‌ردوو كابینه‌ى هه‌شته‌م و نۆیه‌م و په‌رله‌مانتاران ئاشكراده‌كات.
به‌پێى بڕیاری ژماره (6)ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه له 22ى ته‌مموزى 2019 ده‌ركراوه‌و وێنه‌یه‌كى لاى دواڕۆژ، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌ت بڕیاریداوه سه‌رجه‌م وه‌زیرو پله باڵاكانى كابینه‌ى هه‌شته‌م فۆرمى ئاشكراكردنى به‌ژه‌وه‌ندییه داراییه‌كان پڕبكه‌نه‌وه.
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم لە لێدوانێکی تایبەت بۆ سپی راگه‌یاند " فۆڕمى به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كان (ئاشكراكردنى سه‌روه‌ت و سامان) بۆ سەرۆکی حکومەت و سه‌رجه‌م وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و راوێژكاره‌كانى كابینه‌ى نێردراوە، بۆ ئه‌وه‌ى به‌زووترین كات پڕى بكه‌نه‌وه".
سەبارەت بە کابینەی پێشووش و وەرگرتنی ئەستۆ پاکی، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم، راشیگەیاند" ئەو فۆرمانەی لەسەرەتای دەستبەکاربووانی کابینەی پێشووە دابەشکراوە، دواتر له‌گه‌ڵ ئه‌و فۆرمه کە لەکۆتاییدا پڕیان کردۆتەوە به‌راورد دەكرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر تێبینییه‌ك هه‌بێت له‌سه‌ر زیادبوونى سه‌روه‌ت و سامانیان به‌شێوه‌یه‌كى ناشه‌رعى، ئه‌وا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
حاکم ئەحمەد وتیشى: "بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینى هه‌رێم_یان ئاگاداركردووه‌ته‌وه بەوەی مامەڵەی هیچ كەسێك لە وه‌زیرو پله باڵاكانى كابینه‌ى هه‌شته‌م رایى نه‌كرێت، تاكو فۆڕمه‌كه بۆ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى نه‌گه‌ڕێننه‌وه"
له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى فۆرمى په‌رله‌مانتارانى خولى چواره‌م، نەزاهە خه‌ریكى وردبینیكردنی فۆرمی پەرلەمانتارانی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستانن و هه‌مان رێككار بۆ ئاشكراكردنى سه‌روه‌ت و سامانیان ده‌گیرێته‌به‌ر. ( وەک حاکم ئەحمەد ئاماژەی بۆ کرد).
له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت و پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى به‌رژوه‌ندییه داراییه‌كان، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى، وتى: "بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت گرنگه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو وه‌زیرو به‌رپرسانى هه‌رێم فۆرمه‌كه پڕبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دوو هه‌فته‌یه فۆرمه‌كه بۆ وه‌زیرو به‌رپرسانى ئه‌وانه‌ى پله‌كانیان له‌سه‌رووى جێگرى به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه‌ن، نێردراوه‌و تائێستا نه‌گه‌ڕاته‌وه".
حاكم ئەحمەد جەخت لەسەر ئەوە دەکاتە، هەر فۆرمێك جێگەی پرسیاربێت و سەروەت و سامانی كەسێك بەنائاسایی زیادیكردبێت، بەدواداچوونی بۆ دەكرێت، ئەگەر ده‌ربكه‌وێت كه سەرچاوەی زیادبوونەكه ناشه‌رعییه، ئه‌وا دەستەی دەستپاكی دۆسیەكەی رەوانەی دادگای لێكۆڵینەوە لە پارێزگاكان دەكات.