گۆڵچیەکەی ریاڵ مەدرید یانەکەی شۆک کردووە

گۆڵچی یانەی ریاڵ مەدرید کایلۆر ناڤاس، یانەکەی شۆک کردووەو لەم کاتەی ئێستادا دەیەوێت مەدرید جێبهێڵێت.

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردو ناڤاس بڕیاریدا بمێنێتەوەو یانەکەش دەستبەرداری هەریەکە لە لۆکا زیدان و لۆنین بوو بە خواستن و ناڤاسی هێشتەوە، بەڵام ئەو پێش ٨ رۆژ لە داخستنی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، دەیەوێت یانەکەی جێبهێڵێت.

ئەمرۆ رۆژنامەی مارکا لە بەرگی رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، ناڤاس داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە رێگەی چوونی پێ بدەن، چونکە ئەو یەدەگی کۆرتوا قبووڵ ناکات، کە زیدان ئەم وەرزە بڕیاریداوە ئەو گۆڵپارێزە بکاتە سەرەکی و ناڤاس بکاتە یەدەگ.

ئەمە دوای ئەوە دێت ناڤاس ٣ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای لەگەڵ ریاڵ مەدرید بردووەتەوە.



PM:02:55:22/08/2019