به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگەیاند" بڕیاری خه‌رجكردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرا".
عابد مزووری، بەڕێوەبەری لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ڕاگەیاندووە: " كەمێك پێش ئێستا، فەرمانی خەرجكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە بۆمان هات".
ئەو بەرپرسەی بانک بۆ ماڵپەڕی "باس"ی روونکردۆتەوە " ئەوان پارەكە دەخەنە سەر ژماره حیسابی بانكیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، بۆ تەواوكردنی مووچەی مانگی 5ی فه‌رمانبه‌ران".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لەهەفتەی داهاتوودا مووچەی ئەو شوێنانە دابه‌ش بكرێت كه تاوه‌كوو ئێستا مووچه‌ی مانگی ئایاریان پێ نه‌دراوه.
سپی دوێنێ بڵاویکردەوە لە دوو رۆژی داهاتوودا پشکی بوودجەی هەرێم لە بەغداوە دەگاتە هەولێر وەزارەتی دارایی دەست بەدابەشکردنی بەسەر ئەو وەزارەتانەدا دەکات کە مووچەی مانگی پێنجیان وەرنەگرتووە.