یەکێتی ئاڵوگۆڕ لە پۆستە حکومیەکاندا دەکات

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد کە سەرجەم ئەو پۆستانە بگۆڕێت کە ماوەیەی یاسایی خۆیان لە حکومەتی بەغداو هەرێم و دەستەکان تەواوکردووەو لە جێگایان پاڵێوراوی نوێ دابنرێن.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە نووسراوێکدا کە بەرواری ٢٠ ی ئابی لەسەرە، بەپێی ئەم بڕیارە نوێتە ئەو بڕیارە چالاک دەکاتەوە کە مەکتەبی سیاسی دەریکردبوو کە تایبەت بوو بە گۆڕینی ئەو کادیرانەی یەکێتی کە چوار ساڵ زیاترە لە سەرئاستی حکومەتی هەرێم و عێراق و پارێزگاکان کاردەکەن لە پلە تایبەتی بەڕێوەبەری گشتی بەرەو ژوورەوەن.

لەم حاڵەتەدا ژمارەیەکی زۆر لە کادیرانی یەکێتی لەحکومەتی عێراق و هەرێم و دەستەکان دەگۆڕدرێن بە ژمارەیەک کادیری تری یەکێتی کە مەکتەبی سیاسی پەسەندیان دەکات.




PM:04:10:22/08/2019