دارایی ئەو شوێنانە ئاشکرا دەکات کە یەک شەممە مووچە وەردەگرن

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٤٥٤ ملیار دینار وەک پشکی مانگانەی هەرێم لە بەغداوە گەیشتە هەولێر، رۆژی یەک شەممە وەزارەتی دارایی عێراق دەست دەکات بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ٥، بەپێی زانیارییەکانی سپی ژمارەیەک و وەزارەت و دەزگا رۆژی ٢٥ مانگ یەک شەممە مووچە وەردەگرن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی داراییەوە دەست سپی کەوتوو رۆژی یەک شەممە مووچە دەدرێت بەم شوێنانە:

- وەزارەتی خوێندنی بالآو توێژینەوەی زانستی،
- وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
- وەزارەتی ناوخۆ
- ئەنجومەنی ئاسایش
- دەزگای گشتی ئاسایش 
- هێزەکانی زێرەڤانی
- هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە
-پۆلیسی نەوت و گاز
 

PM:06:46:22/08/2019