یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دوورکەوتنەوەی راهێنەرەکەی، ساری رادەگەیەنێت
وناتوانێت بەشداری دوو یاری داهاتوو ببێت.
بڕیارە رۆژی شەممە وەرزی نوێی خولی ئیتاڵیا دەستپێبکات و ئەمڕۆش یانەی
یۆڤانتۆس لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا دوورکەوتنەوەی ساری بۆ دوو یاری دژی ناپۆلی و
پارما لە هەفتەی یەکەم و دووەمی خولی ئیتاڵیا راگەیاند.
یۆڤانتۆس ئاشکرایکردووە، ساری چارەسەری لە سییەکانیدا وەرگرتووەو لە
ئێستادا تەندرووستی باشە، بەڵام ناتوانێت ئامادەی دوو یارییەکە ببێت ، تا بە باشی
باش ببێتەوە، ئینجا دەگەڕێتەوە بۆ یانەکە.
یانەی یۆڤانتۆس ئەم هاوینە بە موچەی ساڵانەی ٦.٥ ملیۆن یۆرۆ ساری لە یانەی چێڵسیەوە بۆ ریزەکانی گواستووەتەوە.