ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل "هه‌په‌گه" باڵی سەربازی پەکەکە گیانلەدەستدانی فەرماندەیەکی خۆی و کوژرانی سێ سه‌ربازی سوپای تورکیای راگەیاند. .
هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، فەرماندە لەیلا کاراباش ناسراو بە هێلین هەلەنا، ئەندامی فەرماندەیی ئەیالەتی زاپ لە هێرشی رۆژی 20ی ئەم مانگەی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیادا گیانی لەدەستداوە.
هێلین هەلەنا لە ساڵی 1986 لە یالۆڤا لەدایکبووە و ساڵی 2001 لە مێرسینەوە پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە.
هەر له راگهیێندراوەکەدا هه‌په‌گه هاتووە، كاتژمێر 11:20 خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی 21-8-2019 گه‌ریلاكان چالاكییه‌كی سه‌ربازییان دژی هێزه‌كانی سوپای توركیا له ناوچه‌ی خواكوڕك ئه‌نجامدا و لەو چالاکییەدا سێ سه‌رباز كوژران و دەڵێت، چالاكییه‌كه‌ی گه‌ریلاكان له‌و كاته ئه‌نجامدراوه كه سه‌ربازه‌كان سه‌رقاڵی دروستكردنی ره‌بایه‌یه‌كی نوێ بوون له یه‌كێك له‌به‌رزاییه‌كانی خواكوڕك و دوای چالاكییه‌كه‌ش، هێزه‌كانی توركیا به هه‌ڕه‌مه‌كی ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری بهرزاییهكهیان هاوانبارانكردووە.