ڕه‌نگه پیاوان پرسیاری ئه‌وه له‌خۆیان بكه‌ن چ شتێك واده‌كات پیاو له‌به‌ر چاوی ئافره‌ت سه‌رنجڕاكێش ده‌ربكه‌وێت؟ له ڕاستیدا چه‌ندین ڕه‌فتار و بیرۆكه هه‌یه كه واده‌كات پیاو له پێش چاوی ئافره‌ت سه‌رنجڕاكێش بێت،بەڵام پیاوی زیره‌ك ئه‌م ڕه‌فتارانه بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی ئافره‌ت به‌كارناهێنێت.
1-مۆبایل، پێڵاو ، ئۆتۆمبێل:
به‌رده‌وام ده‌وترێت ته‌واوی ئه‌م بابه‌تانه كاتێك گرانبه‌ها بن سه‌رنجی ئافره‌ت ڕاده‌كێشن به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌موو ئافره‌تان وانین و ئه‌مه په‌یوه‌ندی به پیاوه‌تی تۆوه نییه.
2- دیاری:
ئه‌گه‌ر پێت وایه به كڕینی دیاریه‌ك ده‌توانیت سه‌رنجی ئافره‌ت ڕابكێشیت ئه‌وه پێویسته بزانیت بیرۆكه‌ی زۆرینه‌ی خانمان له ئێستادا به‌و جۆره نییه و ئه‌و كاته‌ی تۆ به‌دیاریه‌ك ده‌ته‌وێت سه‌رنجی ڕابكێشێت ئه‌وه ئافره‌ته‌كه به جۆرێك بیر ده‌كاته‌وه كه تۆ ده‌ته‌وێت پاره و مادده به‌كاربهێنیت.
3-قژ:
له ئێستادا گه‌نجان زۆر گرنگی به ڕێكخستنی قژیان ده‌ده‌ن هاوشێوه‌ی ماسولكه‌كانیان، ڕاسته گرنگیدان به قژ و جوانی و پاكوخاوێنی بابه‌تێكه سه‌رنجی هه‌موان ڕاده‌كێشێت به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه ئه‌گه‌ر گرنگی به قژت بده‌یت ئه‌وه به ته‌واوه‌تی ده‌توانیت سه‌رنجی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بۆ خۆت ڕابكێشیت.
4-ناسیاوی و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی:
به‌شێك له گه‌نجان پێیان وایه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی زۆر بناسن ئه‌وه زۆر سه‌رنجڕاكێش ده‌بن به‌ڵام ئافره‌تان ئه‌م ڕه‌فتارانه ته‌نها به قه‌ره‌باڵغی و منداڵانه ده‌زانن.