وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، دانووستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وامن، بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له باره‌ی میكانیزمه ئه‌منییه‌كان و فه‌رمانده‌یی هاوبه‌شه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا درووست بكرێت.
شۆن رۆبرتسۆن، وتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند "تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ توركیا بووه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازیی ئەو وڵاتە له باكووری سووریا.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (ئەلحوڕە)ی ئه‌مه‌ریكی، ئاماژەی بەوەکرد، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا و هاوتا توركییه‌كه‌ی، هه‌نگاوی جدییان ناوه بۆ گه‌یشتن به لێکتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و دروستنەبونی پێکدادان و گرژی لە ناوچە سنوریەکان.