سەرۆکی ڕوسیا فەرمانی بە وەزارەتی بەرگری و دەزگاکانی دیکەی حکومەتی ڕوسیا کرد شیکارییەک بکەن بۆ ئەو مەترسییەی تاقیکردنەوە موشەکییەکەی ئەمەریکا هەیەتی و خۆیان ئامادە بکەن بۆ وەڵامدانەوەیەکی هاوشێوە.
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا وتی ڕوسیا دەستە وەستان ناوەستێت و هەواڵی بڵاوکردنەوەی موشەکی نوێ لە ناوچەی ئاسیا و دەریای هێمن لەلایەن ئەمەریکاوە " کاردەکاتە سەر بەرژەوەندییە سەرەکییەکان بەهۆی ئەوەی کە زۆر نزیکن لە سنووری ڕوسیاوە".
وتیشی " وەکو دەزانن هەرگیز وەڵاممان نەداوەتەوە و نامانەوێت و ناچینە ناو پێشبڕکێی خۆپڕچەککردنەوەوە".