نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ بە پلەی ڕیختەر شارۆچکەی سیلوانای سەر بە ورمێی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئێران ڕایگەیاندووە کاتژمێر ١٢:٠١ خولەک بە کاتی ئێران بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ شارەدێی سیلوانانی سەر بە پارێزگای ورمێی هەژاندووە.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە بووومەلەرزەکە لە قووڵایی ٦ کیلۆمەتریی ژێر زەوی ڕوویداوە.
هەتا ئێستا لەبارەی زیانە گیانی و مادییەکانی ئەو بوومەلەرزەیە هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.