بەرشەلۆنە ئامادەکاری بۆ سێیەم گرێبەست دەکات

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئامادەکاری بۆ سێیەم گرێبەست دەکات کە پێشکەشی یانەی پاریس سانجێرمان بکات بۆ گەڕانەوەی نەیمار.

دوای ئەوەی بەرشەلۆنە لە دوو هەوڵی رابردوو سەrکەوتوو نەبوو لە گەڕانەوەی نەیمار، لە ئێستادا دەیەوێت سێیەم گرێبەست پێشکەشی یانەی پاریس سانجێرمان بکات بۆ هێنانی نەیمار.

راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان ئەمرۆ لە وڵاتی ئیسپانیاوە بڵاویانکردەوە، بەرشەلۆنە بڕی ١٨٠ ملیۆن یۆرۆو عوسمان دیمبلی ئامادەکردووە تا لە پێناو گەڕانەوەی نەیمار بە یانەی پاریس سانجێرمانی بدات و پێشبینی ئەوەش دەکرێت یانە پاریسیەکە بەم داوایەی ئەو یانەیە ئەمجارە رازی ببێت.

هەروەها یانەی ریاڵ مەدریدیش چاودێری دۆخی ئەو دوو یانەیە دەکات و ئەگەر رێکنەکەون ئەوا دەچێتە گواستنەوەی نەیمارەوە.



PM:07:15:23/08/2019