راهێنەری عێراق مایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە شاری هەولێرەوە مانەوەی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق" کاتانیچی راگەیاند.

بەهۆی دۆڕانی لە یاری کۆتایی جامی رۆژئاوای ئاسیا بە بەحرەین، دەنگۆی ئەوە هەبوو، راهێنەری سلۆڤینی کاتانیچ لە پۆستەکەی لاببرێت، بەڵام ئەمڕۆ دوای کۆبوونەوەی یەکێتیەکە، بڕیاری مانەوەی لەسەر ئەو راهێنەرە درا.

یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە یارییەکانی پاڵاوتنی گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر کاتانیچ دەهێڵێتەوە وەکو راهێنەری هەڵبژاردەکەو تا ساڵێكی تر بەردەوام دەبێت.


ئه‌م بابه‌ته ‌460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:14:23/08/2019