وێنە.. کیم کاردشیان بە جلێکی رەشەوە دەردەکەوێت

ئەستێرەی فاشیۆنی تەلەفزیۆنی ئەمەریکی و جیهانی کیم کاردشیان چەند وێنەیەکی خۆی بە عەزیەکی رەشەوە بڵاودەکاتەوە.

کیم کاردشیان لە نوێترین دەرکەوتنی،  لەرێگای بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکەوە بە عەزیەکی رەشەوە لە تۆڕی ئینستاگرام فانەکانی بەسەردەکاتەوەو جارێکی تر وەک شۆخێک و ئافرەتێکی وروژێنەر دڵی هەوادارانی خۆش دەکات.

کیم کاردشیان که‌ له‌کالیفۆرنیا له‌دایکبووه‌ ناوی (کیم نویل کاردشیانه) و هاوسەرەکەی گۆرانی بێژی راپی ناسراو کانی وێستەو خاوەنی یەک کچە.
کاردشیان که‌ له‌دایکبووی 1980 ی بورجی میزانه‌ له‌ دایک و باوکێکی ئه‌مه‌ریکی له‌دایک بووه‌، به‌ڵام بنچه‌ی سه‌ره‌کی دایکی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ هۆڵنده‌، باوکیشی ئه‌رمه‌نییه‌، ئەم خانمە ئەستێرەیە لەبەر تاوانی قەلاچۆکردنی ئەرمەنەکان لە سەرەتای سەدەی بیستدا هەمیشە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا لە کێشەدایە.


ئه‌م بابه‌ته ‌7286 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:33:23/08/2019