باشوری کوردستان هەفتەیەکی گەرم بەسەر دەبات

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە کەشوهەوای شارەکانی باشوری کوردستان روو لە گەرمی دەکەن و کۆتایی هەفتە پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە ٥٠ پلە.

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەری جیهانی https://www.accuweather.com/en/iq/ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پلەی گەرمای باشووری کوردستان و عێراق بەرزدەبێتەوە، لە کۆتایی هەفتەدا شارێکی وەک کەرکوک دەگاتە ٤٧ پلە، پێشبینی دەکرێت خانەقین بگاتە سەرو ٥٠ پلەوە.

سبەی شەممە پلەی گەرمای هەولێر ٤٢ پلە دەبێت، سلێمانی ٤٠ پلە، دهۆک ٣٨ پلە، کەرکوک ٤٣ پلە.

ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە سبەی شەممەوە پلەی گەرما بەزردەبێتەوەو پێنج شەممەی داهاتوو گەرمترین دەبێت. 



AM:12:26:24/08/2019