" بیرت ده‌كه‌م" ئه‌م ده‌ربڕینه %99 ئافره‌ت كاتێك له پیاوه‌وه گوێیان لێی ده‌بێت كاریان تێده‌كات، چونكه ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ڕادده‌ی گرنگی به‌رامبه‌ر.
ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی دوو كه‌س بیركردنی تیادا نه‌بێت ئه‌وه مانای وایه په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌واو نییه، به‌ڵام خانمان به چوار ڕه‌فتاری ژیرانه ده‌توانن بیركردنی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر به ئاسانترین شێوه به‌ده‌ست بهێنن.
1- له په‌یوه‌ندی كردن بوه‌سته:
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌رامبه‌ر بیرت بكات ئه‌وه باشتر وایه له په‌یوه‌ندی كردنی به‌رده‌وام بوه‌ستیت، به‌م شێوه‌یه ده‌توانیت وابكه‌یت ئه‌و بیرت بكات و دڵی لات بێت و هه‌واڵت بپرسێت.
2- ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی نامه:
كاتێك نامه‌ت بۆ ده‌نێرێت ئه‌وه له هه‌مان خوله‌كدا وه‌ڵام مه‌ده‌ره‌وه لێگه‌ڕێ چه‌ند خوله‌كێك به‌سه‌ر ناردنی نامه‌كه‌تدا تێپه‌ڕ ببێت، به‌م ڕێگه‌یه ده‌توانیت وابكه‌یت به‌رده‌وام بیرت لێ بكاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر بێزاریشی ده‌كات.
3-بابه‌تێكی خۆتی لای ئه‌و جێبهێڵه:
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئه‌و به‌رده‌وام بیرت بكات ئه‌وه زیره‌كانه پارچه‌یه‌ك دیاریه‌ك ئیكسوارێكی تایبه‌ت به‌خۆت لای ئه‌و جێبهێڵه به‌م ڕێگه‌یه واده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ بینینی به‌رده‌وامی ئه‌و پارچه‌یه تۆی له خه‌یاڵدا بێت و له‌یادت نه‌كات.
4-چه‌ند تێبینیه‌ك بنوسه و لای ئه‌و جێی بهێڵه:
نامه‌یه‌كی نوسراو چه‌ند وشه‌یه‌كی خۆت وه‌ك تێبینی تیادا بنوسه و لای جێی بهێڵه ئه‌مه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له خویاڵیدا بیت.