لە سلێمانی و چەمچەماڵ بومەلەرزەیەک ڕویدا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بوومەلەرزەیەكلە باكووری چەمچەماڵی دا و لە سلێمانی-ش هاووڵاتیان هەستیان پێ‌ كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (سپی) کەوتوە، تیایدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 24ی ئابی 2019 بوومەلەرزەیەك بە گۆڕی 3.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر شارۆچكەی چەمچەماڵی هەژاند.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بوومەلەرزەكە لە كاتژمێر 4:48 خوولەك ڕوویداوە بە قووڵی 10 كم و لە دووری 23 كم لە باكوری شارۆچكەكەو هەندێک لە هاوڵاتیان لە شاری سلێمانیش هەستیان پێکردووە.



ئه‌م بابه‌ته ‌1096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:27:24/08/2019