جێگرانی سەرۆکی هەرێم بۆ وەرگرتنی پۆستەکانیان چاوەڕوانی نێچیرڤان بارزانین

ششێخ جەعفەر مستەفا كاندیدی یەكێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم، رایگەیاند " بۆ دەستبەكاربوونمان چاوەڕێی سەرۆكایەتی هەرێم دەکەين".

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامى مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان "بۆ دەستبەكاربوونمان وەك جێگری سەرۆكی هەرێم چاوەڕوانی سەرۆكایەتی هەرێمین".

 شێخ جەعفەر مستەفا لەسەر یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە وتی " ئەوە بەرنامەیە، ئێستا لە وەزارەتی پێشمەرگە كاری لەسەر دەكرێت و لەكاتی دەستبەركاربوونیشم وەك جێگری سەرۆكی هەرێم ئەوەی لەتوانامدا بێت بۆ یەكخستنەوەی هێزەكان دەیكه‌م".

نێچیرڤان بارزانی ۆژی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد، بەپێی یاساش دوو جێگری دەبێت کە یەکێکیان گۆڕان و یەکێکیان یەکێتی، تا ئێستا سەرۆکی هەرێم مەرسومی بۆ دەرنەکردوون.



PM:11:02:24/08/2019