منداڵه‌كه‌ی ئاسۆی مام جه‌لال، كه دوای شه‌هید بوونی باوكی دۆخی ته‌ندروستی تێكچوو، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گیانی له‌ده‌ستدا
بڕیار كورشە بچوكی ماڵەكەیانە و تەمەنی تەنها 4 ساڵە و دوای ئەوەی رۆژی 31-7-2019 لە هێرشێكی داعشدا لە شارۆچكەی كوڵەجۆی سنووری گەرمیان شەهیدبوو، بڕیار بە شێوەیەكی بەردەوام داوای باوكی كردووە برسیاری شوێنەكەی كردووە تا ئەو كاتەی بردویانە سەر گلكۆكەی.
هەرچەندە جێگری سەرۆكی حكومەت بڕیاری هەموو خەرجی و چارەسەرێكی دەركرد و بەشێك لە بەرپرسانی حكومەی و حزبی سەردانیان كرد بۆ نەخۆشخانە بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ بڕیار كۆچی دوایی كرد.