پۆلیس دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێكی دزراوی ڕاگەیاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه‌ له‌ شاری‌ رانیه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی دزراودا گیرا و شۆفێره‌كه‌شی ده‌ستگیركرا.

بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی دزراو لە جۆری تۆیۆتا پیك ئاپ دەبڵ قەمەرە مۆدێل 2001 وە لەگەڵ فەرمانی دەستگیركردنی شۆفێرەكەی ئاڕاستەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەربە  بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین كرد بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەكە دزراوە لە سلێمانی و گوماندەكرا هێنرابێت بۆ ڕانیە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین جەختیشیكردووەتەوە، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە شۆفێرەكە ڕاگیرا بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی و دواتر بەبڕیاری دادوەر تۆمەتبار و ئۆتۆمبێلی دزراو گەڕێنرانەوە بۆ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەگوێرەی تایبەتمەندی شوێنی ڕووداو.


ئه‌م بابه‌ته ‌398 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:59:25/08/2019