پلەی گەرما لەم ناوچەیە بۆ 51 پلە بەرزبووەوە

كەشناسی هەرێم بەرزترین پلەی گەرمی تۆماركراوی ئەمڕۆی ناوچە جیاجیاكانی باشوری كوردستانی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی تۆماری کەشناسی كە خانەقین گەرمترین ناوچە بووە بەرزترین پلەی گەرمی تۆماركراو تێیدا 51 پلەبووە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە حاجی‌ ئۆمەران فێنكترین ناوچەی باشوری كوردستان بووە كە تێیدا بەرزترین پلەی گەرمی تۆماركراو 33 پلەی‌ سەدی‌ بوه.

 


PM:05:34:26/08/2019