چەند ڕێگایەکی کاریگەر بۆ خواردنەوەی ئاوی پێویست

لەشی مرۆڤ نزیکەی لە ٪۷۰ پێکهاتەی ئاوە بۆیە خواردنەوەی ئاوی پێویست یەکێکە لەڕێگە کاریگەرەکان بۆ پاراستنی تەندروستی لەش، ئاو ڕۆڵێکی گرنگ دەبێنێت بۆ لەش لەوانەش ڕاگرتنی باڵانسی ئەلیکترۆنی لەش، پەستانی خوێن، ڕاگرتنی تەندروستی خانەکانی لەش، هەروەها پلەی گەرمی لەش.

سەرەڕای ئەوەی هەمووکەسێک دەزانێت خواردنەوەی ئاو زۆر گرنگە بۆ لەش کەچی هندێک کەس کەمتر گوێ بەخواردنەوەی بڕی پێویستی دەدەن.

چەند ڕێگایەکی کاریگەر هەن یارمەتیت دەدەن بۆ خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو ئەوانیش.

ـ تێگەشتن لەوەی لەشت پێویستی بەشلەیە: پێش ئەوەی بڕیار بدەیت ئاو بخۆیتەوە پێویستە لەوە تێبگەیت لەشت پێویستی بەشلەیە.

ـ ڕۆژانە ئامانجێک دابنێ بۆ ئەوەی ئاوی زیاتر بخۆیتەوە.

ـ بەکارهێنانی بوتڵێکی ئاو: با هەمیشە بوتڵێکت پێبێت ئەمەش یارمەتیت دەدات ئاوی زیاتر بخۆیت.

ـ بیرهێنەرەوەیەک بەکاربهێنە: دەتوانی بیرهێنەرەوەیەک بەکار بهێنیت وەک لێدانی زەنگی موبایلەکەت بۆ ئەوەی لەکاتی پێویستدا ئاو بخوێتەوە.

ـ لەبری خواردنەوەکانی دیکە ئاو بخۆرەوە:یەکێکی کە لەڕێگا باشەکانی بۆ خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو ئەوەیە کە لەبری خواردنەوەکانی دیکە ئاو بخوێتەوە ئەمەش بە ڕێگەیەکی تەندروست دادەنرێت.

ـ پەرداخێک ئاو بخۆرەوە پێش هەر ژەمێک.

ـ هەمو کاتژێرێک پەرداخێک ئاو بخۆرەوە لەکاتی کارکردندا، بەمەش بڕێکی باش ئاو دەخۆیتەوە بۆ نمونە ئەگەر هەشت کاتژمێر کار بکەیت ئەوا هەشت پارداخ ئاو دەخۆیتەوە ئەمەش بڕی پێویستی شلەی لەشت دابین دەکات.

ـ زیاتر گرنگی بەوخواردنانە بدە ڕێژەی ئاویان زۆرە.

وە: هەـف

سەرچاوە: health line



PM:08:17:26/08/2019